.
06:21 PM - 27/09/2020
لاھور شێخ جه‌نگی له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندیی یه‌كێتی له دانیمارك كۆبووه‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 26-9-2020، (لاھور شێخ جه‌نگی) ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندیی ( ی ن ك) له دانیمارك كۆبووه‌وه.
له‌ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا وشیار جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندیی دانیمارك، سوپاسی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و له‌وه‌ی كه ھه‌ڤاڵانی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه بۆ له‌مه‌ودوا بتوانن له نزیكه‌وه ڕاوبۆچوونه‌كانیان بگه‌یه‌نن به به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی، هه‌روه‌ها ئاگاداری گۆرانكاری و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی نێوخۆیی یه‌كێتی بن.
لای خۆیه‌وه لاھور شێخ جه‌نگی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، باسی له‌ھه‌نگاوه‌كانی (ی. ن. ك) كرد له‌دوای كۆنگره‌و ئه‌و گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی به‌سه‌ر ئۆرگان و په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و ئیقلیمیه‌كانی یه‌كێتیدا ھاتوون كه وایانكردووه یه‌كێتیی پێگه‌یه‌كی به‌ھێزتری ھه‌بێ له‌ناوچه‌كه به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا لاھور شێخ جه‌نگی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی ھاونیشتیما‌نیان له ئه‌وله‌ویه‌تی كاری (ی ن ك) ده‌بێ و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ھێز‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق رێكخستۆته‌وه‌و بره‌وی زیاتری پێده‌ده‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له ئاست ولاتانی ئیقلیمی باشتر و به‌ھێزتر ده‌كه‌ین.
دواتر ھه‌ڤاڵ سه‌عدی پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه تیشكی خسته سه‌ر كاره‌كانی مه‌كته‌به‌كه‌ی و باسی له‌وه كرد له ئێستادا له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیان به‌جۆرێك ڕێكخستووه‌ته‌وه كه خزمه‌تی باشتر و زیاتر به ڕه‌وه‌ندیی كوردی بكه‌ن.
له كۆتاییشدا ھه‌ڤاڵانی ناوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك به‌چه‌ندین ڕا و بۆچوون و سه‌رنجی پێویست به‌شداربوون له كۆبونه‌وه‌كه‌دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە