کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دەبێتە سێیەم گەورە هەناردەكاری نەوت بۆ چین

.

07:58 PM - 25/09/2020

  بۆ مانگی رابردوو عیراق لەپاش هەریەك لە روسیاو سعودیەوە بۆتە سێیەم گەورە دابینكارو هەناردەكاری بەرهەمی نەوت بۆ چین و ئەو وڵاتەش لەمانگی ئابدا زۆرترین بڕە نەوتی لە عیراق كڕیوە.
بەپێی داتاو زانیاریەكانی ئیدارەی گشتی بەرێوەبردنی گومرگەكانی چین، لە مانگی ئابدا روسیا بۆتە یەكەم گەورە دابینكاری بەرهەمی نەوت بۆ چین و لەومانگەدا بڕی  ملیۆنێك و 370 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە كردوە لەپاش ئەویش سعودیە بە پلەی دووەم دێت و تێكرا لەمانگی ئابدا بڕی ملیۆنێك و 240 هەزار بەرمیلی هەناردەی چین كردووە، هەروەها لەپاش ئەویش عیراق لەپلەی سێیەمدا دێت بەوەی لەو مانگەدا بڕی هەناردەكانی لە نەوتی خاو بۆ چین گەیشتۆتە ملیۆنێك و 50 هەزار بەرمیل.
هەر بەپێی ئامارەكان، چین لە مانگی رابردوودا بڕی هاوردەكانی لە نەوتی خاو لە عیراقەوە بەرێژەی سەدا 2 بەرزكردۆتەوە و لەسەر ئاستی ساڵانەش بڕی زیادەی نەوتی هاوردەكراوی لە عیراق لەمساڵدا بەرێژەی سەدا 33 پۆینت 9 زیادكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە