کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهێرشێكی چەكداری لە پاریس 4 كەس برینداربوون

.

03:33 PM - 25/09/2020

لەپاریسی پایتەختی فەرەنساو لەنزیك بارەگای  پێشووی هەفتەنامەی  شارلی هیبدو لەلایەن كەسانێكی  نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەك هاوڵاتی  كراو لەئەنجامدا 4 كەس برینداركران كە باری تەندوستی دووان لەبریندارەكان ناجێگیرە.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا تەئكیدی لەوەكردەوە: كە هێرشەكە چەكداری بووە، ئەوەش دوای ئەوەی بەشێك لەمیدیاكانی جیهان وابڵاویانكردەوە هێرشەكە لەرێگەی چەقۆوە بووە.
لایخۆشیەوە پۆلیسی فەرەنسی دەستی بەگەڕان و بشكنین كردوەو گومان دەكرێت لەهێرشەكەدا دوو كەس بەشداربووبن، هەروەها لەشوێنی رووداوەكە دەستكرا بەداخستنی دایەنگەو خانەی بەساڵاچوان و خوێندنگەكان .
هەفتەنامەی شارلی هیبدۆ، رۆژنامەیەكی سیاسی كۆمیدی ئامێزە كە لەرێگەی كاریكاتێرەوە گوزارشت لەرووداوو بەسەرهاتەكان دەكات و لەهەمان كاتیشدا راپۆرتی بنكۆڵكاری بڵاو دەكاتەوە.
بارەگای ئەم هەفتەنامەیە لەساڵی ساڵی 2015 هێرشێكی چەكداری كرایە سەرو لەئەنجامدا 12 كارمەندنی رۆژنامەكە كوژران و 11ی دیكەشیان برینداربوون، ئەویش لەتۆڵەی بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی كاریكاتێری دژ بەئیسلام.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە