کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد گەیشتە قۆناغی چوارەمی جامی ئینگلتەرا

.

01:32 PM - 23/09/2020

یانەی مانچستەر یونایتد بلیتێكی سەركەوتنی بۆ قۆناغی چوارەمی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرای بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی لەمیانی یارییەكی قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەكەدا لەیاریگای كینلۆرس بووە میوانی یانەی لۆتن تاون، لەگێمی یەكەم یاریزانانی مان یونایتد بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و ئەو گێمەشیان بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لەبەرژوەندی خۆیان تەواو كرد، گۆڵەكەش خوان ماتا لەدەقیقەی 44 تۆماریكرد دوای ئەوەی ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن، لەگێمی دووەم یاریزانانی مانچستەر یونایتد درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیاندا سەرەرای هەوڵ یانەی لۆتن تاون بۆ گۆرینی ئەنجامەكە، لەدەقیقەی 88 ماركۆس راشفۆرد گۆڵی دووەمی تۆماركردو لەدوا ساتی یارییەكەدا ماسۆن گرینوۆد گۆڵێكی تری تۆماركرد، لەكۆتایدا یانەی مانچستەر یونایتد یارییەكەی بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆماركردو گەیشتە قۆناغی چوارەم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە