.
09:46 PM - 20/09/2020
برای بەڕێزمان کاک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو (پرشنگ شێخ رەشید)، ژنە تێکۆشەر و پێشمەرگەی شاخ و ھاوسەری بەڕێزتان و کچی کەسایەتی دیاری ناوچەی سەنگاو، خوالێخۆشبوو شێخ رەشید شێخ کەریم، پرسە و هاوخەمیی قوڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.
خاتوو پرشنگ پێشمەرگەی شاخ و ژنێکی تێکۆشەری رێگای کوردایەتی بوو کە لە خێزانێکی قوربانی بەخش و کوردپەروەر بوو، لەو پێناوەشدا چەندین شەھیدیان بەخشیوە بۆیە لەدەستدانی ژنە تێکۆشەرێکی وەھا لەناخەوە نیگەرانی کردین و ھیوادارین ئەمە دواناخۆشی ھەموو لایەک بێت و روحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شاد بێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە