کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان پێشوازیكرد لەكونسوڵی چیك

.

02:45 PM - 20/09/2020

لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری هەولێر د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان لەگەڵ سەركەوت محەمەد غەفور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازیكرد لە میخاڵ سڤوبودا كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لەهەرێمی كوردستان.
لەو دیدارەدا باس لە دوایین پێشهات و  گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرا، بە تایبەت دۆخی نەخوازراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گفتوگۆكرا لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا باس لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كرا لە عیراق كە ببێتە جێی رەزامەندی هاوڵاتیان و پاشان تیشك خرایە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی ناوچەكەی گرتۆتەوە و بەتایبەت ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كە دەبێت لێكگەیشتن و دیالۆگ بكرێتە بنەمای چارەسەری كێشەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە