کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆسكار گرێبەستەكەی لەگەڵ شەنگەهای نوێكردەوە

.

01:46 PM - 19/09/2020

ئۆسكار گرێبەستەكەی لەگەڵ شەنگەهای نوێكردەوە
دواجار ئۆسكاری یاریزانانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و  یانەی شەنگەهای چینی داواكاری زۆرێك لە یانەكانی ئەرووپا رەتكردەوە و بەردەوامبوونی لەگەڵ یانە چینییەكە راگەیاند  ئۆسكاری تەمەن 29 ساڵ ماوەی سێ ساڵی تر گرێبەستەكەی لەگەڵ شەنگەهای نوێكردەوە و ساڵانەش بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بەمەش دەبێتە یەكێك لەو یاریزانانەی زۆرترین داهاتیان لە ساڵێكدا دەبێت  .
 ئۆسكار لە میركاتۆی زستانەی  2017 ریزی یانەی چێلسی جێهێشت و لەگەڵ یانەی شەنگەهای لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا 29 گۆڵ تۆماركردووە و 48 گۆڵیشی بۆ هاورێكانی دروستكردووە  لەگەڵ یانەكەشی ئەم وەرزە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی لە خولی سوپەری چین بە كۆكردنەوەی 26خاڵ لە 11یاریدا گرتووە  لە لێدوانێكیشیدا رایگەیاند : دوای تەواوبوونی گرێبەستە نوێكەم لە ساڵی 2024 ماوەی 7 ساڵ لە ریزی شەنگەهای بەرێدەكەم بۆیە لەكاتی خۆیدا بڕیار لەسەر چارەنووسم دەدەم دوای تەواوبوونی گرێبەستەكەم .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە