کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری شارەوانی راپەڕین: ئەو تۆمەتانەی سەبارەت بەهۆكاری سوتانی دار سنوبەرەكانی سەر رێگای تاسڵوجە بڵاو دەكرێنەوە بێ بەڵگە و بێ بنەمان

.

09:38 PM - 18/09/2020

چەند كەسێك بەبێ گوێدانە هیچ بنەمایەكی یاسایی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەك هەڵمەتێكی چەواشەكاریان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێك لە میدیاكان دەسپێكردووە كە گوایە بەشێك لەدار سنەوبەرەكانی سەر ڕێگای سلێمانی-تاسڵوجە بەمەبەست سوتێندراون و ئەو زەویانە دەفرۆشرێت ، لەدوای بەدواداچوونی گەلی كوردستان دەركەوت تەواوی ئەو دەنگۆیانە دوورن لەراستییەوە ، لای خۆیەوە هاوكار عەسكەری بەڕێوەبەری شارەوانی ڕاپەڕین لە لێدوانێكی تایبەت بەگەلی كوردستان رایگەیاند تەواوی ئەو تۆمەتانە بێ بنەمان و بەبێ بەڵگەی بڵاودەكرێنەوە، بەڕێوەبەری شارەوانی ڕاپەڕین ئاشكراشیكرد سەرجەمی ئەو زەوییانە باسدەكرێن دەكەونە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەكەیانەوە و هیچ لایەنێك ناتوانێت بەبێ ئاگاداری ئەوان مامەڵەی پێوە بكات، سەرۆكی شارەوانی راپەڕین رەتیشیكردەوە لە چەند رۆژی رابردوودا هیچ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە سنووری شارەوانییەكەیان كەوتۆتبێتەوە و رایگەیاند بڵاوكردنەوەی ئەو تۆمەتانە بە بێ بەڵگە و بێ بنەما تەنها ئامانجێكی سیاسی و دروستكردنی پشێوییە و هەوڵێكە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە