کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان زیادیكردووە

.

05:44 PM - 15/09/2020

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌و كەرەنتینەكردن‌و داخستنی سنوورو رێگای نێوان شارەكان بۆ یەكەمیجار هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی كورستان لە ناوەڕاست‌و خواروی عیراقەوە گەیشتۆتە 3 تا 5 هەزار گەشتیار لە رۆژێكدا‌و زۆرترینی ئەو ژمارەیەش روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی‌و هەولێرو هەڵەبجەو گەرمیان كردووە.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەدوای كردنەوەی سنوورەكان‌و رێگای نێوان شارەكانی هەرێم‌و عیراق، ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش وایكردووە كەرتی گەشتیاری بوژانەوە بەخۆوە ببینێت‌و ئەگەر ناوچە گەشتیارەكانی دهۆكیش بكرێنەوە ئەوا رەنگە ژمارەی گەشتیاران زیاتر ببێت.

k54OzzK5EZE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە