کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بودجەی عیراق 10 ملیار دۆلار بۆ هەرێم دیاریكراوە

.

05:59 PM - 13/09/2020

لە بودجەی عیراق 10 ملیار دۆلار بۆ هەرێم دیاریكراوە

 ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020، نزیكەی 12 ترلیۆن دینارە كە یەكسانە بە 10 ملیار دۆلار.
(شیروان میرزا) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای ساڵی 2020ی عیراق لەسەدا 12 پۆینت 67ە، كە بە نزیكەی 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، مووچەی پێشمەرگە لە بودجەی ساڵی 2020دا بۆ 76 ملیار دیناری مانگانە زیادكراوە، واتە شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لە ساڵێكدا دەگاتە 912 ملیار دینار.
شیروان میرزا ئەوەشی خستەڕوو، كە رێككەوتنی نوێی حكومەتی فیدراڵی‌و هەرێمی كوردستان لەبەرژەوەندی هەردوولادایە، بەڵام ئەم رێككەوتنە لەسەر ئەوە ماوەتەوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت‌و پەسەند بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە