کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هانس فلیك : بە شایستەیی خۆمان گەیشتینە قۆناغی نیوەی كۆتایی

.

01:13 PM - 15/08/2020

 دوا بە دوای تەواو بوونی یاری نێوان هەردوو یانەی بایرن میونشن و بەشەلۆنە  دیتەر هانس فلیكی راهێنەری یانە باڤارییەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لە یاری یانەكەی بەرامبەر بە یانە كەتەلۆنیەكە كرد و ئاماژەی بەوەش كرد جگە لە پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز وتۆماركردنی ئەنجامێكی گەورە بەڵام یانەكەیان تا ئەم قۆناغە بە شایستەیی خۆی سەركەوتووە و چاوەروانی زیاتریش لە یاریزانانی یانەكەی دەكات لە قۆناغی نیوەی كۆتاییدا   لە درێژەی قسەكانیدا فلیك ئاماژەی بەوەش كردووە : هەرچەندە دوای یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ چەند دەقیقەیەك كۆنترۆڵی یاریەكەیان لە دەستدا  بەڵام بەهۆی ئەزموون و ئاست بەرزی یاریزانەكانییەوە هەر زوو توانیان بگەرێنەوە سەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان و هەرزووش توانیان 3 گۆڵی تر تۆمار بكەن   لەلایەكی تریشەوە ئەو راهێنەرە خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كە لە دوو یاری خولەكە بەرامبەر بە چێڵسی و بەرشەلۆنە توانیویانە بەرزترین ئاستی خۆیان پێشكەش بكەن و شانازیش بە سەرجەم یاریزانەكانییەوە دەكات    راشیگەیاندووە كە بە شێوەیەكی زۆر باش بۆ یارییەكەی داهاتووش ئامادەكاری دەكەن و هیچ گرنگیش بەوە نادەن كە ركابەری داهاتوویان چ یانەیەك دەبێت   لە كۆتایی قسەكانیشیدا هانس فلیك ئەوەی نەشاردەوە كە چەند كێشەیەك لە شێوازی بەرگری  كردنی یانەكەیاندا هەیە   بەڵام لەو باوەڕەدایە بتوانن هەر زوو كۆنترۆڵی ئەو كێشانە بكەن و ئاستیان قۆناغ لە دوای قۆناغ بەرەو پێشتر ببەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە