کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا دەستی بە بەرهەم هێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد

.

11:47 AM - 15/08/2020

میدیاكانی ڕوسیا بڵاویانكردۆتەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا دەستی كردووە بە بەرهەم هێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئەوەشیان خستۆتەروو ، ئەو ڤاكسینە لەلایەن ناوەندی بایۆلۆجی (غامالیا) ەوە پەرەی پێدراوەو بەرهەم دەهێنرێت ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی ڕوسیا سەركەوتنی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ڤاكسینەكە لەسەر مرۆڤ تاقی كراوەتەوەو ئەنجامی باشی هەبووە و زیاتر لە 20 وڵات ئامادەیی نیشانداوە بۆ كڕینی ڤاكسینەكە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتای ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی چینەوە بە تەواوی جیهاندا بڵاوبۆوەو زیاتر لە 21 ملیۆن و 355 كەس توشی بون و بەو هۆیەوە 769 هەزار و 993 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە