.
04:56 PM - 13/08/2020
ناوەندی خۆپارێزی خۆجێیی شاری شێنژێن لە باشوری چین لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، دوای هەناردەكردنی ژمارەیەك مریشك و باڵی مریشكی بەستو لە وڵاتی بەرازیل پشكنینی كۆرۆنایان بۆ چەند نمونەیەك كردوە و سەرجەمیان پۆزەتیڤ دەرچون و بە كۆرۆنا پیسبوون. دوابەدوای ئاشكرابوونی دەرئەنجامی پشكنینەكان بۆ ئەو بەرهەمەی وڵاتی بەرازیل، پشكنین بۆ سەرجەم ئەو كەسانە كراوە كە ئەگەری بەركەوتنیان لەگەڵیدا هەبوە و پشكنینەكان نێگەتیڤ دەرچون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە