کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی كشتوكاڵ داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەروبوومی ناوخۆیی بكڕن

.

06:47 PM - 12/08/2020

لیژنەی كشتوكاڵ داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەروبوومی ناوخۆیی بكڕن

لیژنەی كشتوكاڵ‌و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان لە كڕین‌و خواردنی بەروبوومی كشتوكاڵی هاوردەكراو بەدوور بگرن‌و تەئكید دەكاتەوە، بەروبوومە خۆماڵییەكان لەهەموو ڕووییەكەوە تەندروستتر‌و بەتامترن.
ئەمڕۆ سەرۆك‌و ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ‌و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان سەردانی شاری سلێمانیان كرد‌و لەگەڵ بەرێوبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی كۆبوونەوە‌و گفتوگۆیان كرد لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی بەرهەمی كشتوكاڵی و پتەوكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان.

qFoSL2ASrZY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە