کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شیروان میرزا: هەرێم و بەغدا لە رێككەوتن نزیكبوونەتەوە

.

06:41 PM - 12/08/2020

شیروان میرزا: هەرێم و بەغدا لە رێككەوتن نزیكبوونەتەوە

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی فیدراڵی نزیكن لە رێككەوتن‌و چاوەڕوان دەكرێت لەسەردانی ئەمجارەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا رێككەوتن بكرێت.
شیروان میرزا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە وەفدی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەندەی ئێمەش زانیارییمان هەبێت نێوەندگیری باش هەیە‌و هەردوولا لە رێككەوتن نزیكبوونەتەوە‌و پێدەچێت ئەم جارە رێككەوتن بكرێت.
وتیشی، هەتاوەكو رێككەوتن نەكرێت حكومەتی فیدراڵی پارە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت، هەركاتێكیش رێككەوتن كرا ئەوا بەپێی رێككەوتنەكە پارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

a1WnV1rdrmc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە