کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارتینێز ریزی بایرن میونشن جێدەهێڵێت

.

12:04 PM - 12/08/2020

یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی خولی یانەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایكردووە یەكێك لەیاریزانە دیارو لێهاتووەكانی یانەكەی دەیەوێت لەكۆتایی ئەم وەرزەی یارییەكان بڕوات، كە ئەو یاریزانەش خافی مارتینێزەو ماوەی هەشت ساڵە لەریزی بایرنە، كارل هاینز رۆمەنیگەی سەرۆكی جێبەجێكاری یانە باڤارییەكە لەلێدوانێكیدا بۆ تۆری هەواڵی سكای سپۆرت رایگەیاندووە: مارتینێز ئارەزووی رۆیشتن دەكات لەریزی یانەكەمان  و بۆندێكی باشیشی پێشكەش كراوە، یاریزانێكی ئاست بەرزەو خاوەن متمانەیە، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵیدا بگەینە چارەسەر، كە ماوەی چەندین وەرزە لەریزی یانەكەمان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، جێگەی ساڵی 2012 خافی مارتینێز لەریزی یانەی ئەتڵەتیك بلباوەوە بەبری 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەیانەی بایرن میونشن-ەوە كردووە، ئێستاش دەیەوێت جارێكی تر بگەڕێتەوە ریزی ئەو یانەیە، تائێستاش لە 238 یاریی یانەی بایرن میونشن بەشدار بووەو دەیەوێت دوای كۆتاییهاتنی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ریزی یانەكە بەجێبهێڵێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە