کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكەمجار ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ڕووسیا كەمیكردووە

.

02:55 PM - 11/08/2020

بۆ یەكەمجار لەچوار مانگی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەڕووسیا كەمیكردووە، سەنتەری ئۆپراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕووسیا بڵاویكردەوە: بۆ یەكەمجار لەرێكەوتی 23ی مانگی نیسانی ڕابردووە كەمتر لەپێنج هەزار حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی تۆماركراوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەنتەر رووسیە لە 24 سەعاتدا 4 هەزار و 945 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەروسیا تۆماركراوە و بەوەش كۆی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە زیاتر لە 897 هەزار تووشبوو.
هاوكات لە 24 سەعاتدا 130 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەروسیا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش كۆی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە 15 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و كۆی ئەو كەسانەی لەدوای تووشبوونیان بەكۆرۆنا چاكبوونەتەوە 703 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە