کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەكان چارەنووسی بێ سەروشوێنكراوانی ناوخۆی عێراق ئاشكرا دەكەن

.

01:54 PM - 09/08/2020

چەند راپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی ئاشكرایان كردووە كە بەشێكی زۆری بێ سەروشێن بووەكانی ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش لە عێراق كوژراون و بە نهێنی خراونەتە ژێر خاكەوە.
رۆژنامەی ئیندپێندت چاپی عەرەبی لەزاری عومەر فەرحان بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ بە دیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی جەنگ بڵاویكردۆتەوە , عێراق لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەی جیهاندایە كە زۆرترین ژمارەی هاوڵاتیانی لەسەر دەستی هێزە ئەمنیەكان و میلیشیاكانیانەوە بێ سەروشوێن كراون, راشیگەیاند هاوشان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژی داعش لە پارێزگاكانی ئەنبارو سەڵاحەدین و نەینەوا زیاتر لە 23 هەزار كەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بێ سەروشوێن كراون و سەرەڕای بوونی گرتەی ڤیدیۆیی كە دەیسەلمێنێت لە لایەن میلیشیا چەكدارەكانەوە رفێندراون بەڵام چارەنووسیان نادیارە.
ئەو لێپرسراوە عێراقیە روونیشیكردۆتەوە كە ژمارەی راستەقینەی بێ سەروشێوێن كراوەكان لەوە زیاترە كە راگەیەندراوە بەو پێیەی زۆربەی خێزانە عێراقیەكان لە ترسی هەڕەشەی میلیشیا چەكدارەكان ناوێرن ناوی كەسە ونبووەكانیان ئاشكرا بكەن ، هاوكات چارەنووسی 75 چالاكوانی مەدەنی كە بەشداری خۆپیشاندانەكانیان كردووە نادیارە.
عومەر فەرحان ئاماژەی بەوەشكردووە كە بەپێی ڕاپۆرتەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەشێكی زۆری ئەو بێ سەروشوێنكراوانە كوژراون و بەنهێنی خراونەتە ژێر خاكەوە و دەسەڵاتدارانی عێراقیش وەڵامێكی پێویستی لەسەر چارەنووسی ونبووەكان نەداوەتە كەس و كارەكانیان كە پێدەچێت لەگرتووخانە نهێنیەكاندا بن و ئەشكەنجە بدرێن یان لە گۆڕی بەكۆمەڵدا نێژرابن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە