کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات

.

12:43 PM - 08/08/2020

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات
برای به‌ڕێزم كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
سڵاوێكی گه‌رم..
له‌ "44"ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابت و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانتان له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌م، ئاواته‌خوازم ساڵ له‌دوای ساڵ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بن.
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕشنگدارو سه‌روه‌ری گه‌وره‌یه‌، چ له‌ خه‌باتی شاخ و چ له‌ سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆماڵی له‌شاردا، له‌ "44" ساڵی ته‌مه‌نی پڕ به‌خششی حزبه‌كه‌تاندا، توانیوتانه‌ رۆڵێكی جوامێرانه‌و شۆڕشگێڕانه‌ بگێڕن و ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌و قاره‌مانی سۆسیالیست له‌پێناو خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌ماندا هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌كانیان له‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خه‌باتیان كردووه‌و قوربانیان داوه‌ بۆ ئازادی و دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ له‌ "44"ه‌مین ساڵیادی دامه‌رزاندنی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، له‌ پاڵ دووباره‌ پیرۆزباییم بۆتان، جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدان و فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی نێوانمان له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌و به‌ ده‌رفه‌تیشی ده‌زانم ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌تان بكه‌مه‌ وێستگه‌یه‌ك تا رایبگه‌یه‌نم بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌خوازێ یه‌كگرتوو بین و له‌ نزیكترین كاتدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به‌ ناكۆكی سیاسی بێنین، هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی كوردستان و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان.
له‌گه‌ڵ رێزم

 
​ ​​      كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
​سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
​یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە