کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە ئامادەكاری دەكات بۆ روبەروبوونەوەی رۆما

.

01:44 PM - 05/08/2020

 یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی بەشە راهێنانێكی ئەنجامدا وەك خۆئامادەكردن بۆ روبەروبوونەوەی یانەی رۆمای ئیتاڵی لەقۆناغی 16ی خولی ئەوروپی.
راهێنانەكان كە مۆنچی بەرێوەبەری وەرزشی ئامادەی بوو لەژێر سەرپەرشتی جۆلین لۆپیتیگی راهێنەر بەرێوەچوو، تیایدا سەرجەم یاریزانەكان جگە لەوانەی پێكانیان هەیە بەشدارییان تیادا كرد.
یانەی سیڤیلیە لەخولی ئەوروپی مێژووییەكی گەورەی هەیە بەجۆرێك لەژمارەی نازناوی خولەكە لەپێشەنگیدایە بەبەدەستهێنانی 5 نازناو بەجیاوازی 2 نازناو لەپێش یانەكانی ئەتڵەتیكۆمەدرید و لیڤەرپوڵ و ئینتەرمیلان ، دواجار كە جامی ئەو خولەی بەرزكردەوە لەساڵی 2016 بوو كە بۆ جاری سێیەم بەدوای یەك و پێنجەم جار لەمێژویدا بووە پاڵەوان.
سیڤیلیە لە مانگی شوباتی رابردوەوە هیچ یاریەكی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكان نەدۆڕاندووە و لەخولی ئەوروپی و لە 4 یاری رابردووی لە قۆناغی 16 تەنها لەیەك یاریدا روبەروی شكست بۆتەوە ئەویش وەرزی رابردوو بوو لەبەرامبەر سلاڤیا پراگی چیكی بەڵام 3  سەركەوتنی تۆماركردووە.
جێی باسە: یانەی سیڤیلیە وەرزی 2019 بۆ 2020ی لالیگای ئیسپانی لەپلەی سێیەمی ریزبەندی كۆتایی پێهێنا كە یەكێكە لە كورسیەكانی بەشداریكردن لەوەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە