کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیچی ماڵئاوایی لەكاڵچۆ كرد و بۆ خولی پلەدوو دابەزی

.

04:39 PM - 03/08/2020

 لەیاریەكی تری هەفتەی 38 و كۆتایی كاڵچۆ  یانەی لیچی دوای شكستی لەبەرامبەر یانەی پارمای میوانی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 4 گۆڵ بەرەسمی بۆ خولی پلەدووی یانەكانی ئیتاڵیا دابەزی  فابیۆ لۆچیۆنی یاریزانی لیچی لەدەقیقەی 11 و بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان كرد و پارمای میوانی بەگۆڵێك پێش خست  دواتر و لەدەقیقەی 24 جیانلۆكا كابراری گۆڵی دووەمی تۆمار كرد  دوای ئەو دوو گۆڵە یاریزانانی لیچی خاوەن یاریگا ریزەكانیان رێكخستەوە و تارادەیەكی زۆریش كۆنترۆڵی ناو یاریگایان گرتە دەست لەدەقیقەی 40 دا ئەنتۆنین باراك گۆڵێكی تۆمار كرد و جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە لەدەقیقەی كۆتایی گێمی یەكەمدا بیاجیۆ میكا رییلۆ گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و ئەنجامی یاریەكەی بەسودی یانەی خاوەن یاریگا یەكسان كردەوە و لەو گێمەدا هەردوو یانە بە2 گۆڵ یەكسان بوون  ركابەری نێوان هەردوو یانە لەگێمی دووەمیشدا بەردەوام بوو  لەدەقیقەی 52 ئەندریاس كۆرن لویس گۆڵێكی بۆ پارما تۆمار كرد و یانەكەی پێش خستەوە  لەدەقیقەی 66یشدا رۆبیرتۆ ئانجلیس گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد  لەبەرامبەردا و لەدەقیقەی 68 دا یانەی لیچی لەرێگەی جیانلۆكا لابادۆلا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد و جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە  بەڵام نەیتوانی گۆڵی یەكسان كردنەوە تۆمار بكاتەوە و لەكۆتایدا یاریەكە بەبردنەوەی پارما بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ تەواو بوو  بەو ئەنجامە لیچی بە35 خاڵ پلەی 18ی ریزبەندی گرت و هاوشانی یانەكانی سپال و بریشیا بۆ خولی پلەدوو دابەزی  بەڵام پارما بە 49 خاڵ لەپلەی دەیەم جێگیر بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە