کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیمۆبێلی بووە خاوەن خەڵاتی پێڵاوی زێر

.

10:07 PM - 01/08/2020

رۆژێك بەر لەكۆتاییهاتنی ركابەرییەكانی وەرزی 2019-2020ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، چیرۆ ئیمۆبێلی هێرشبەری یانەی لازیۆ نازناوی گۆڵكەری خولەكەی یەكلاكردەوەو خەڵاتی باشترین گۆڵكەرەی لەسەر ئاستی ئەوروپا (پێڵاوی زێر)یشی پێدەدرێت، دوای ئەوەی ساری راهێنەر پێكهاتەی یانەی یۆڤانتۆسی بڵاوكردەوەو كریستیانۆ رۆناڵدۆی دوورخستۆتەوە كە ركابەرێكی بەهێزی بوونە گۆڵكەری خولەكەیە، ئیمۆبێلی بەرەسمی بووە گۆڵكەری ئەم وەرزەی كاڵچۆ كە بەر لەدوا یاریی خولەكە بەرامبەر یانەی ناپۆلی خاوەن 35 گۆڵە، رۆناڵدۆش بە 31 گۆڵ لەپلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵكەراندایە، هەروەها دوای كۆتاییهاتنی خولە بەهێزەكانی تری ئەوروپا كە میسی هێرشبەری بەرشەلۆنە بە 25 گۆڵ گۆڵكەری خولی ئیسپانیاو لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشن پێشەنگی گۆڵكەرانی خولی ئەڵمانیای بە 34 گۆڵ گرتووە، لەگەڵ خولی نایابی ئینگلتەرا كە جیمی ڤاردی بە 23 گۆڵ بووە گۆڵكەر، ژمارەی گۆڵی ئیمۆبێلی لەسەرەجەمیان زیاترەو بێ ركابەر خەڵاتی پێڵاوی زێری باشترین گۆڵكەری لەسەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا پێدەدرێت، كە ئەو خەڵاتە ساڵانە بەباشترین گۆڵكەری پێنج خولە بەهێزەكەی كیشوەرەكە دەدرێت، هەروەها ئیمۆبێلی ژمارەیەكی پێوانەیی لەمێژووی خۆی و كاڵچۆ نوسیەوە، بووە سێیەم یاریزانی ئیتاڵیا خەڵاتی پێڵاوی زێری باشترین گۆڵكەری ئەوروپا وەربگرێت، لەدوای هەریەك لە لۆكا تۆنی یاریزانی پیشووی فیۆرەنتینا لەوەرزی 2005-2006  بە 31 گۆڵ و فرانچیسكۆ تۆتی هێرشبەری پێشووی رۆما بە 26 گۆڵ لەوەرزی 2006-2007

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە