کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەرزە دەرەكییەكانی عیراق گەیشتۆتە 73 ملیار دۆلار

.

04:43 PM - 01/08/2020

دامەزراوەی گڵۆباڵ فایەرپاوەر ئاشكرای دەكات، قەرزە دەرەكییەكانی عیراق گەیشتۆتە 73 ملیار دۆلار‌و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش بە پێنجەم قەرزدارترین وڵات دادەنرێت.
بەگوێرەی ئامارەكانی دامەزراوەی جیهانی گڵۆباڵ فایەر پاوەر، ئەمریكا بە قەرزدارترین وڵاتی جیهان دادەنرێت‌و قەبارەی قەرزە گشتییەكانی گەیشتۆتە 17 ترلیۆن‌و 910 ملیار دۆلار، لەدوای ئەویش بەریتانیا دێت كە 8 ترلیۆن‌و 126 ملیار دۆلار قەرزدارە، بەپلەی سێهەمیش فەرەنسا دێت كە 5 ترلیۆن‌و 360 ملیار دۆلار قەرزدارە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، ئیمارات بە قەرزدارترین وڵات دادەنرێت كە بڕی 237 ملیار دۆلار قەرزدارە، دوای ئەویش سعودیە 205 ملیار‌و 100 ملیۆن دۆلار قەرزدارە، قەتەریش بە پلەی سێهەم دێت‌و 167 ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلار قەرزدارە، میسریش لە پلەی چوارەمدایە‌و 77 ملیار‌و 470 ملیۆن دۆلار قەرزدارە، هەروەها عیراق بە پێنجەم قەرزدارترین وڵاتی عەرەبی دەستنیشان كراوە كە قەبارەی قەرزە دەرەكییەكانی گەیشتۆتە 73 ملیار‌و 20 ملیۆن دۆلار.
لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، قەرزە دەرەكییەكانی عیراق 23 ملیار دۆلارە‌و نزیكەی 40 ترلیۆن دیناری بانكەكانی ناوخۆش قەرزدارە. هەروەها لەمانگی حوزەیراندا پەرلەمانی عیراق یاسای وەرگرتنی قەرزی پەسەندكرد، كە بەپێی یاساكە عیراق دەتوانێت 15 ترلیۆن دینار لە بانكەكانی ناوخۆ‌و 5 ملیار دۆلاریش لە دەرەوە قەرز بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە