کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەروازە سنورییەكانی باشووری عیراق بەڕووی ئێراندا دەكرێنەوە

.

06:27 PM - 14/07/2020

 (یەحیا ئال ئیسحاق) سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران- عێراق ڕایگەیاند، چالاكی بازرگانی لە خاڵە سنورییەكانی باشووری عیراق‌و ئێران دەستپێدەكاتەوە‌و پارەی هەناردەی وزەش بۆ ئێران دەگەڕێتەوە.
راشیگەیاند، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دۆخی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لەنێوان ئێران‌و عێراق باشتر بووە، بەڵام لە سنورەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كێشە نەبووە‌و بەردەوام بووە.
وتیشی: بەهۆی ڕێوشوێنە تەندروستیەكانی دژ بە كۆرۆنا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنورەكانی باشوری ئێران لەگەڵ عێراق ڕاگیرا، ئێستاش بەپێی ڕێكەوتنێك كە كراوە بڕیارە هەفتەی دوو یان سێ ڕۆژ ئەو سنورانە بكرێنەوە.
سەبارەت بە گەڕانەوەی پارەی هەناردەی ئێرانیش لە عێراق (یەحیا ئالی ئیسحاق) وتی: پارەی هەناردەی كەرتی تایبەت كە بڕەكەی 9 ملیار دۆلار بووە، هیچ كێشەیەكی نەبووە‌و بەتەواوی گەڕاوەتەوە، تەنیا كێشەكە لە گەڕانەوەی پارەی هەناردەی وزە‌و كارەبا بۆ عێراق بووە كە بڕەكەی 3 ملیار دۆلارە، ئەمەش بەپێی ڕێكەوتنێكی نێوان هەردوولا بەرەو چارەسەربوون دەڕوات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە