کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماتیۆ بیرتینی نازناوی پاڵەوانێتی ئۆلتیمات شوداونی بەدەستهێنا

.

03:59 PM - 14/07/2020

 لەجیهانی تێنسی سەرزەوی لەیاری كۆتایی پاڵەوانێتی ئۆلتیمات شوداون ...ماتیۆ بیرتینی ئیتاڵی و ریزبەندی هەشتەمی جیهان روبەروی ستیڤانۆس تسیتسیباسی یۆنانی بۆوە  لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی یەكە كە بۆ یەكەم جارە لەناوچەی بیۆتی وڵاتی فەرەنسا رێكدەخرێت بیرتینی ئیتاڵی و تسیتسیباسی یۆنانی ركابەریەكی قورسی یەكتریان كرد و چوار كۆمەڵەی یەكەمی یاریەكەی نێوانیان بەیەكسان بوون و بە 2 كۆمەڵە بۆ هەریاریزانێك كۆتایی هات  بەڵام ریزبەندی هەشتەمی جیهان لەكۆمەڵەی پیچنجەم و یەكلایی كەرەوە باشتر یاری كرد و توانی ئەو كۆمەڵەیە بە 3 خاڵ بەرامبەر بە 2 خاڵ بەسودی خۆی یەكلایی بكاتەوە  لەكۆتایدا ماتیۆ بیرتینی یاریەكەی بە3 كۆمەڵە بەرامبەر بە 2 كۆمەڵە لە ستیڤانۆس تسیتسیباس بردەوە و نازناوی پاڵەوانێتی یەكەی بەدەستهێنا و وەك پاڵەوان جامەكەی بەرز كردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە