کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوپەیمانی فەتح بانگهێشتی مستەفا كازمی دەكات بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

.

11:15 AM - 14/07/2020

محەمەد بەلەداوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاوپەیمانێتیەكەیان بانگهێشتی مستەفا كازمی كردووە بۆ ئەوەی لەدانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەشداربێت، بۆ گفتوگۆكردن و بەدواداچوون لەسەر ژمارەیەك دۆسیەی تایبەت بە حكومەت.
ئاماژەی بەوەشكرد ئامانجی بانگهێشتنامەكە ژمارەیەك خاڵی لەخۆگرتووە، یەكێك لە خاڵە گرنگەكانیش پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراقە لەلایەن هێزەكانی توركیاوە، كە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن، پێشێلكردنی خاكی عیراقیش لەلایەن ئەمریكاوە ئامانجێكی تری بانگهێشتنامەكە دەبێت.پێشتریش ژمارەیەك لە ‌ئەندامانی پەرلەمانی عیراق داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردبوو، دەست بەدانیشتنەكان بكرێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی رێكارەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی هێڵی پەیوەندیكردنی تەلەفۆنی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە