کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق و ئەمینداری یەكگرتوو دۆخی عیراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد

.

10:41 AM - 13/07/2020

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە سلێمانی پێشوازیكرد لە سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە گفتوگۆیانكرد.
لە دیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە لە پێویستی هەمەهانگی نێوان گشت لایەنە سیاسییەكان لە پێناو چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان، لە رێی دیالۆگ و لێكگەیشتن بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی خەڵك و پرۆسەی سیاسی و هێنانەكایەوەی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزاری بۆ هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا بەگرنگییەوە باس لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسیردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی كرا، لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی پرسی یەكلاییكردنەوەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی مافی هاوڵاتیانی كوردستان و مووچەخۆران و بژێوی خەڵك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە