کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانێكی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای خاوەن نازناوی مۆندیال كۆچی دوایكرد

.

01:32 PM - 12/07/2020

جاك چارلتۆن-ی یەكێك لەیاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای خاوەن نازناوی مۆندیالی 1966 لەتەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دوایكرد، جاك برا گەورەی بۆبی چارلتۆن-ەو ماوەی زیاتر لە 20 وەرز لەریزی یانەی لیدز یونایتد یاریی كردووە، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەنێوان ساڵانی 1965 تا 1970 یاریی كردووەو یەكێك بووە لەو یاریزانانی خاوەن بەرزترین و دیارترین نازناون لەمێژووی تۆپی پێی وڵاتەكەیان كە نازناوی جامی جیهانی 1966ە، لەگەڵ یانەی لیدز یونایتد لە 773 یاریی بەشداربووە كە ژمارەیەكی پێوانەییە و توانیویەتی لەو ژمارە یارییە 96 گۆڵ تۆماربكات، سەرەرای ئەوەی نازناوێكی خولی یانەكان و جامی ئینگلتەراو جامی ئەوروپای لەساڵانی 1968 و 1971 بەدەستهێناوە، لەژیانی راهێنەریدا جاك چارلتۆن سەرپەرشتی یانەكانی میدلزبرۆ و شیفێڵد ویندزدەی و نیوكاسڵ یونایتدی كردووە، زۆرترین ماوەش سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئایرلەندای كردووە كە لەنێوان ساڵانی 1986 تا 1996 بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە