کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 35ی پریمەرلیگ درێژەی دەبێت

.

01:29 PM - 12/07/2020

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 35ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەر درێژەی دەبێت و چەند یارییەك دەكرێن   سەرەتا پاش كەمێكی تر و سەعات 2 یانەی ولڤەرهامپتۆن لەیاریگای مۆلینیۆ میوانداری یانەی ئیڤەرتۆن دەكات  كە هەردوو یانە لەهەفتەی پێشوودا نەیانتوانیوە سەركەوتن تۆماربكەن   ولڤەرهامپتۆن لەپلەی شەشەی ریزبەندی دێت بە 52 خاڵ و ئیڤەرتۆن-یش پلەی 11ی بە 45 خاڵ گرتووە   یارییەكی تری ئەو هەفتەیە لەنێوان یانەكانی ئەستۆن ڤێلا و كریستاڵ پاڵاس دەكرێت  ئەستۆن ڤێلا بە 27 خاڵ لەپلەی پێش كۆتایی ریزبەندی دێت و نزیكە لەدابەزین بۆ خولی پلەیەك   بۆیە دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت لەو یارییە سەركەوتن تۆماربكات   بەڵام یانەی كریستاڵ پاڵاس بارودۆخی باشترە و پلەی 14ی بە 42 خاڵ گرتووە   هەروەها یانەی لیستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێنە میوانی یانەی بۆرنمۆس كە یاریی قۆناغی یەكەمی بەسێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردۆتەوە   بۆرنمۆس لە 9 یاری رابردوودا نەیتوانیوە سەركەوتن تۆمار بكات و 7 شكست و 2 یەكسانبوونی هەیە و بە 28 خاڵ لەپلەی 18 دێت   بەڵام لیستەر لەپلەی چوارەمە و خاوەنی 59 خاڵە   دەیەوێت بگەرێتەوە سەر ئەنجامە باش و بردنەوەكانی و سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازراوی چێڵسی وەربگرێت و بچێتە پلەی سێیەمی ریزبەندی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە