کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نۆریچ سیتی بە شێوەیەكی رەسمی بۆ خولی پلەیەكی ئینگلتەرا دابەزی

.

01:29 PM - 12/07/2020

ركابەرییەكانی هەفتەی 35ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا   نۆریچ سیتی لە یاریگای خۆی پێشوازی لە وێستهام یونایتد كرد   دوای تەنها 11 دەقیقە لە دەست پێكی یاریەكە میشێڵ ئەنتۆنیۆ گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی وێستهامی تۆماركرد   دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی میوان لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی یەكی زیادكراوی گێمی یەكەمیشدا  میشێڵ ئەنتۆنیۆ گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد   لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی وێستهام كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەی 54 یشدا میشێڵ ئەنتۆنیۆ  هاتریكی خۆی و گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد   هەر هەمان یاریزان لە دەقیقەی 74 دا سوپەر هاتریكی خۆی كرد و گۆڵی دڵنیایی بەخشیە یانەكەی   سەرەنجام یانەی وێستهام یونایتد بە 4 گۆڵی بێ وەڵام یانەی نۆریچ سیتی دووچاری شكست كرد   بەو دۆراندنەش نۆریچ بە شێوەیەكی رەسمی دابەزی بۆ خولی یانە پلە یەكەكانی ئینگلتەرا و لە دوای تەواو بوونی یارییەكانی ئەم وەرزە جارێكی تر ماڵئاوایی لە پریمەرلیگ دەكات . 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە