.
01:51 PM - 11/07/2020
پەیامی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەبۆنەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی
بەبۆنەی دەستپێکردن و بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەخوازم و هیوادارم پرۆسەکە بەسەرکەوتویی بەڕێوەبچێت.
وەک بەشێک لە بەرپسیارێتی وەزارەتمان و بەمەبەستی هاوکاریکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە هۆڵەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن، بۆیە جێگەی خۆیەتی لێرەدا سوپاسی سەرجەم سەرۆک زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستاو فەرمانبەرانی ئازیز بکەین چ لە زانکۆ حکومیەکان و چ لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، کە زۆر لەخۆبردوانە خەمخۆر و هاوکار بون بۆ دابینکردنی هۆڵەکان، هەر لەم سۆنگەیەشەوە جارێکی تر داوایان لێ دەکەم بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بەبێ گرفت و لە کەشێکی ئارام بەڕێوەبچێت.
لە کۆتاییدا جارێکی تر هیوای سەرکەوتن بۆ پرۆسەکە و خوێندکاران و قوتابیانی دوانزەی ئامادەیی دەخوازم.
د. ئارام محمد قادر
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە