کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا مۆزەخانەی ئایا سۆفیای كردەوە بە مزگەوت

.

07:49 PM - 10/07/2020

توركیا مۆزەخانەی ئایا سۆفیای كردەوە بە مزگەوت  

دادگای باڵای توركیا بڕیاری ساڵی 1934ی لە بارەی مۆزەخانەی ئایاسۆفیاوە هەڵوەشاندەوە و لەمەودوا ئایاسۆفیا دەكرێتەوە بە مزگەوت، لەو بارەیەوە بێرات ئاڵبایراك، وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا لە توویتێكدا نووسیویەتی چاوەڕێ بكەن گەنجان، چ ئەمڕۆ چ سبەی ئایاسۆفیا دەكرێتەوە
ئایاسۆفیا  مێژووی دروستكردنی دەگەرێتەوە بۆ 6 سەدە پێش ئێستا و یەكێكە لەو شوێنە كلتوریانەی كە زۆرترین سەردانیكەری هەیە و لە لیستی شوێنەوارە كلتورییەكانی  یونسكۆدایە 
ئەو شوێنە مێژووییە كە یۆنانییەكان كەنیسەی عەزیزە سۆفیای پێدەڵێن ساڵی 532-537ی زایینی لەلایەن ئیمپراتۆری رۆم جۆستنینەسی یەكەم دروستكراوە و دوای كۆنترۆڵكرانی ئیستەنبووڵ لەلایەن عوسمانییەكانەوە لە ساڵی 1453ئەو كەنیسەیە كە 900 ساڵ بوو دروستكرابوو كرایە مزگەوت منارەیان بۆ دروستكرد،  دواتر لە ساڵی 1934 بە بریارێك كە ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا  دەریكرد و تێیدا ئایاسۆفیای لە مزگەوتەوە بۆ مۆزەخانە گۆڕی و لە بڕیارەكەی ئەمڕۆشدا بڕیارەكەی ساڵی 1934 هەڵوەشێنرایەوە دووبارە كرایەوە بە مزگەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە