کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمە سەڵاح ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

.

04:01 PM - 09/07/2020

دوای بردنەوەی یانەكەی لەبەرامبەریانەی برایتۆن لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا، محەمەد سەڵاح-ی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ بووە خاوەن ژمارەیەكی پێوانەیی كاتێك لەو یارییە لەدەقیقەكانی 6 و 76 دوو گۆڵی تۆماركردو رۆڵی لەسەركەوتنی یانەكەی هەبوو، ئەو دوو گۆڵەش سەڵاحی لەمێژووی یانەی لیڤەرپوڵ كردە چوارەم یاریزان كە رۆڵی لەتۆماركردنی 100 گۆڵ هەبێت لەپریمەرلیگ، كە 73 گۆڵی تۆماركردووەو 27 گۆڵیشی بۆ هاورێ یاریزانەكانی دروستكردووە لە 104 یاریدا، هەروەها لەلایەكی ترەوە گۆڵی دووەمی یاریزانی ناوبراو بووە گۆڵی ژمارە 250ی یانەكە لەسەردەمی كلوپ-ی راهێنەردا كە لەلایەن هەریەك لە محەمەد سەڵاح 94 گۆڵ و سادیۆ مانی 79 گۆڵ و رۆبرتۆ فێرمینۆ 77 گۆڵ تۆماركراون هەروەها لەشكاندنی ریكۆردێكی ئالان شیرەر نزیك بۆتەوە كە خاوەنی  خێراترین 100 گۆڵە لەمێژووی خولەكە لە 126 یاریدا، جێگەی باسە محەمەد سەڵام لەپلەی سێیەمی گۆڵكەرانی پریمەرلیگ دێت بە 19 گۆڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە