.
03:53 PM - 09/07/2020
ئەمرۆ بە ئەنجامدانی سێ یاری ركابەرییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا كۆتاییان دێت و لەسەعات 8 دوویاری بەرێوەدەچن ئیڤەرتۆن لە ناو یاریگای گۆدیسۆن پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی ساوسهامتۆن دەكات و تۆتنهام هۆتسبێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی بۆرنمۆس تۆتنهام یاری رابردووی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی ئیڤەرتۆن بردنەوە و كوڕانی خۆسی مۆرینیۆ چاویان لەسەر ئەوەیە درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن و سێ خاڵی یارییەكە بەدەستبهێنن لە دوایاری ئەو هەفتەیەش یانەی ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای ڤیلا پارك میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد دەكات ئەستۆن ڤێلا بارودۆخی لەم وەرزەدا زۆر ناجێگیرە و بە كۆكردنەوەی تەنها 27 خاڵ پلەی هەژدەیەمی ریزبەندی پریمەرلیگی گرتووە و هەڕەشەی دابەزینی بۆ خولی پلەیەك لەسەرە بە پێچەوانەی یانەی میواندار بارودۆخی یانەی مانچستەریونایتد زۆر باشە و لە دوای دەستپێكردنەوەی یارییەكانی ئەو خولە ئاستێكی نایاب لە ژێر سەرپەرشتی ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری راهێنەری نەرویجی یانەكە پێشكەش دەكەن و لە دوایین یاریشدا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شكستیان دووچاری یانەی بۆرنمۆس كرد بۆیە لەم یارییەشدا هەوڵەكانیان چڕدەكەونەوە لە پێناو ئەوەی بردنەوە مسۆگەربكەن و جیاوازی خاڵەكانیان لەگەڵ یانەی لیستەرسیتی چوارەمی ریزبەندی بۆ تەنها خاڵێك كەم بكەنەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە