کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەزڵوم كۆبانێ‌ ناوەڕۆكی‌ كۆبوونەوەكەی‌ لەگەڵ‌ فەرماندەی‌ سوپای روسیا لە سوریا ئاشكراكرد

.

12:22 PM - 08/07/2020

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ناوەڕۆكی‌ كۆبوونەوەكەی‌ لەگەڵ‌ فەرماندەی‌ سوپای روسیا لە سوریا ئاشكراكرد و رایگەیاند كە لەسەر چەند پرسێك گەیشتوونەتە رێككەوتن. 
مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا نووسیویەتی: پێشوازی لە ئەلێكسەندەر چایكۆ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی روسیا لە سوریا كرد و لەسەر چەند پرسێك گفتوگۆیان كرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە یەكێك لە پرسەكان  پێشێلكردنی رێككەوتنی 23ی تشرینی یەكەم بوو لەلایەن توركیاوە، هەروەها تیرۆركردنی سێ ژنە چالاكوانی كورد لە كۆبانێ‌.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشكراشیكرد لەگەڵ‌ فەرماندەی‌ سوپای‌ روسیا لە سوریا لەسەر بەرزكردنی ئاستی هەماهەنگی و كاری هاوبەش ڕێككەوتن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە