کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی: یەكێك لەشەقامەكانی بەغدا ناودەنرێت بە شەهید هیشام هاشمی

.

07:13 PM - 07/07/2020

 بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی كازمی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا مستەفا كازمی رایگەیاندووە تیرۆركردنی هیشام هاشمی دووبەرەكی لە نێوانماندا دروست ناكات، ئێمە ئەركمانە كە لە سەرۆكایەتی وڵات ئەم ناخۆشی و كارەساتە بكەینە دەستكەوتێكی بە بەرهەمی راستەوخۆ.
ئاماژەی بەوەشكردووە ئێمە بەرپرسیارین بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن بۆ گەلی عیراق جگە لەسەركەوتن هیچ رێگەیەكی تر نییە لەمەودواش یەكێك لەشەقامەكانی بەغدا ناودەنرێت بە شەهید هیشام هاشمی ، مستەفا كازمی باسی لەوەشكردووە عیراق ناگەڕێتەوە بۆ دواوە و لەرێگەی یاساوە سزای ئەنجامدەری تاوانەكان دەدرێت، رێگە بە هیچ كەسێك‌ نادەین كە عیراق بەرەو وڵاتی مافیاكان ببات. سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكراشیكردووە گەلی عیراق شایستەی دەستەبەركردن و زیادكردنی كرداری راستەقینەیە دەرخستنی نیشانەكانی سەركەوتن و كاریان دەوێت حكومەتی عیراق لەكاتێكدا پێكهێندرا بارودۆخێكی خراپ و قەیران هەبوو، بەڵام دەبێتە هۆكار بۆ چارەسەری كێشە سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و تەندروستی. مستەفا كازمی هەر لەكۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا، باسی لەوەكردووە رێگەی كاركردن و سەركەوتنیان لەبەردەمدایە و وڵات لەسەر بنەما و یاسا بنیاد دەنرێت و هیچ كەسێكیش لەسەروی یاساوە نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە