کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ خاوەنی 60%ی یەدەگی زێڕی جیهانن

.

06:02 PM - 07/07/2020

ئەنجومەنی جیهانی زێڕ ئاشكرای دەكات، وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ خاوەنی لەسەدا 60ی یەدەگی زێڕی جیهانن، هەروەها 8 وڵات‌و رێكخراویش خاوەنی زیاتر لە هەزار تۆن یەدەگی زێڕن.
بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی ئەنجومەنی جیهانی زێڕ، ئەمریكا خاوەنی زۆرترین زێڕی یەدەگە كە بڕەكەی دەگاتە 8 هەزار‌و 133 تۆن، لەدوای ئەویش ئەڵمانیا دێت كە خاوەنی 3 هەزار‌و 363 تۆن زێڕە، بەپلەی سێهەمیش سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دێت كە 2 هەزار‌و 814 تۆن زێڕی هەیە. لەدوای ئەوانیش ئیتاڵیا‌و فەرەنسا‌و روسیا‌و چین‌و سویسرا دێن.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ خاوەنی 10 هەزار‌و 773 تۆن زێڕی یەدەگن كە دەكاتە لەسەدا 60ی كۆی یەدەگی زێڕی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە