کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە عیراقییەكانی 10 تیرۆریستی مەترسیداریان لە سەڵاحەدین دەستگیركرد

.

01:32 PM - 07/07/2020

ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە ، هێزە تایبەتەكانیان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سەڵاحەدین ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامداوە و توانیویانە 10 تیرۆریستی داعش دەستگیربكەن كە تاوانبارن بە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی و كوشتن و رفاندن لە پارێزگاكەدا، راشیگەیاند هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا دەست گیراوە بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنی و چەند مۆڵگەیەكیش خاپوركراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە ئۆپراسیۆنەكانی هێزە جیاوازەكانی عیراق بەردەوام دەبێت و ڕێگە نادەن تیرۆریستان ئارامی عیراق تێكبدەن.
چەند مانگێكە تیرۆریستانی داعش لە عیراق دەستیان بە چالاكی كردۆتەوەو هێزە عیراقییەكانیش بەردەوام ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ بنبڕكردنیان ئەنجامدەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە