کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی باڵای یەكێتی سنووری باڵەكایەتی و برادۆستیان بەسەركردەوە

.

09:54 PM - 06/07/2020

وەفدێكی باڵای یەكێتی بە نوێنەرایەتی هاوسەرۆكانی یەكێتی و سەركردایەتی یەكێتی سەردانی سنووری باڵەكایەتی و برادۆستیان كرد, ژمارەیەك لە بنەماڵەی شەهید و كادر و پێشمەرگەی دێرینیان بەسەر كردوە و لە نزیكەوە لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان كۆڵیەوە.
لەو بارەیەوە زوبیر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی 6 ی سۆرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: یەكێتی لە هەوڵە هەمیشەییەكانی بەردەوامە بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە نێوان كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، وتیشی: بۆ ئەوە هاتوون بۆ ئەو سنوورانە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی بەرقەرار بكەنەوە كە لەماوەی رابردوو چەند كێشەیەك لە سنووری برادۆست و ناوچەكانی تر روویداوە و لە رێی فەرمانگەكانی حكومەت یاسا جێەجێ بكرێت و رێگەی یاسایی خۆی بگرێت و یاسا سەروەربێت.

6TjZFRoEUjo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە