کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێشەی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی چارەسەركرا

.

02:57 PM - 06/07/2020

بەهۆی تەقینی بۆری سەرەكی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی، ماوەی چەند سەعاتێك شارەكە بێ ئاو بوو و ئەمڕۆش لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە كێشەكە چارەسەركرا و ئاوی شارەكە دابینكراوە.
دوای تەقینی بۆری سەرەكی ئاوی سلێمانی لە ناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار، بۆ ماوەی چەند سەعاتێك بەشێكی زۆر لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بێ ئاو بوون، بە هەوڵی ئەندازیار و كارمەندانی پڕۆژەكە توانرا بۆرییەكە چاك بكرێتەوە و ئاوی پێویست بۆ گەڕەكەكانی سلێمانی دابین بكرێت.
لەسەردانێكی مەیدانیشدا ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پرۆژەی ئاوی سەرچنار دەستخۆشی لە تەواوی ئەندازیار و كارمەندانی پرۆژەكە كرد كە توانیویانە كاری 10 رۆژ بكەنە كارێكی یەك رۆژی و گەڕەكەكانی سلێمانی لە كێشەی بێ‌ ئاوی رزگار بكەن.

OWzGiU39FVM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە