کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی عیراقی داوا دەكات وەفدێك بۆ لێكتێگەیشتن رەوانەی توركیا بكرێت

.

02:12 PM - 06/07/2020

سەعران ئەلئەعجایبی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیرق لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەكردوە: بە چارەسەری سیاسی دەتوانرێت توركیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی لەباكووری عیراق رابگرێت و راشیگەیاندووە، چیتر ئیدانەكردن سوودی نەماوە بۆیە پێویستە وەفدێك بۆ لێتێگەیشتنی سیاسی لەگەڵ توركیا پێكبهێنرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە پێویستە ئەندامانی ئەو وەفدە لە نوێنەرانی پەرلەمان و حكومەتی عیراقی و هەرێمی كوردستان پێكبهێندرێن بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ئەنكەرە بكەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە: كە توركیا بەهانەی ئەوەیە كە گروپی نەیار بەوڵاتەكەی خاكی عیراق لەدژی بەرژەوەندیەكانی بەكاردەهێنن و پێویست دەكات دەربكرێن، ئەوەش زیاتر پرسێكی سیاسیە وەك لەوەی سەربازی بێت.
هاوكات ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت واپێویست دەكات لێكتێگەیشتن لەنێوان بەغداو هەرێمدا هەبێت بەر لەوەی  هیچ وەفدێكی عیراقی سەردانی توركیا بكات و ئاماژەی بەوەشكردوە: عیراق دەتوانێت لەم كاتەدا چەكی ئابووری و بازرگانی وەك كارتێكی فشار لەدژی  توركیا بەكاربهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە