کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی هەرێمی كوردستان جارێكی تر سەردانی بەغدا دەكاتەوە

.

08:40 PM - 04/07/2020

وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی عیراق، بڕیارە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بەغدا.
(دارا رەشید) وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندوە، ئێمە نییەتی رێككەوتنمان هەیە‌و دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتنی كۆتایی‌و ئەو كێشانەی لەنێوانماندا بە چارەسەر نەكراوی هەڵپەسێردراون، چارەسەر بكرێن.
راشیگەیاند، لە دانوستانەكانمان بەردەوام دەبین تاوەكو دەگەینە رێككەوتنی كۆتایی‌و بەم زوانەش وەفدەكەمان دەگەڕێتەوە بەغدا بەڵام دیارنییە چ رۆژێك سەردانەكە دەكرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكی تەمموزی 2020 كۆبوەوە‌و لە راگەیەندراوێكیشدا ئاماژەی بەوەكرد، كە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە لە گفتوگۆكانی بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كە ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە