کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مستەفا كازمی گۆڕانكاریی لەپۆستە ئەمنی و باڵاكاندا دەكات

.

07:50 PM - 04/07/2020

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق گۆڕانكاری لەپۆستە ئەمنی و باڵاكان كرد لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتی دەستی پێَكردووە بۆ رێخستنەوەی هەیكەلی دەوڵەت.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كەلەنوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە دەرچووە مستەفا كازمی گۆڕانكاریی لەپۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و راوێژكارەكان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە.
بەپێی گۆڕانكارییەكان فالح فەیاز لەسەرۆكایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لابراوە و لەجێگەی عەبدولغەنی ئەسەدی دانراو و قاسم ئەعرەجی وەزیری پێَشووی ناوخۆ كرایە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها جاسم لامی لەئەندامێتی ئەنجومەنی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لابرا و لەبری عەبدولوەهاب سەفار خراوەتە شوێنەكەی.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە ئەو گۆڕانكارییانە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و بەپشت بەستن بەڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە