کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێمی كوردستان 187 حاڵەتی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:46 PM - 03/07/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی تایبەت بە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا ، لەو ماوەیەدا 187 توشبووی تر تۆمار كراون كە 39یان لە هەولێر و 89یان لە سلێمانی و 44یان لە گەرمیان و 10 لە راپەڕین و 5 تریشیان لە دهۆك بووە ، راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستەڕوو ، هەر لە 24 سەعاتدا 88 توشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە كە 41یان لە هەولێر و 36یان لە سلێمانی و 7یان لە سنووری ڕاپەڕین و 3 یان لە هەڵەبجە و یەك حاڵەتی چابوونەوەش لە گەرمیان تۆمار كراون ، راگەیاندراوە ئاشكراشیكرد كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتدا 8 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە