کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بەرزترین تووشبووانی كۆرۆنای لەرۆژێكدا تۆماركرد

.

10:30 AM - 03/07/2020

لە24 سەعاتی رابردوودا لەئەمریكا زیاتر لە 55 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا ، ئەوەش زۆرترین رێژەی تووشبوونی رۆژانەیە كەتائێستا هەر وڵاتێكی جیهان رایگەیاندبێت.
بەپێی ئامار و داتاكان رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەچەند رۆژی رابردوودا لەئەمریكا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و ئەوەش وایكردووە پێداچوونەوە بكرێت بە پلانەكانی چارەسەری قەیرانەكە و ژمارەیەك ویلایەت پلانی كەمكردنەوەی كۆت و بەندەكان و كرانەوەیان وەستاند.
پێشتر ئەنتۆنی فاوچی سەرۆكی پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریكا بۆ نەخۆشیەكانی هەستیاری و نەخۆشیە گواستراوەكان هۆشداریدا لەوەی رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی زیاد دەكات و پێدەچێت بگاتە سەد هەزار حاڵەت لەرۆژێكدا ئەگەر هاتوو لەتەواوی ناوچەكان رێوشوێنی پێویست بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئەو پەتایە نەگیرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە