کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم 254 تووشبووی نوێی كۆرۆنای تۆماركرد

.

08:38 PM - 02/07/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە 24 سەعاتدا 2 هەزار و 274 پشكنین بۆ دۆزینەوەی توشبووانی كۆرۆنا كراوە و لە ئەنجامدا 254 تووشبووی نوێ‌ تۆماركراوە كە 73 حاڵەتیان لە هەولێر و 86 لە سلێمانی و 68 لە ئیدارەی گەرمیان و 23 لە ڕاپەڕین و چوار حاڵەت لە دهۆك تۆمار كراون بەوەش ژمارەی تووشبوان لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 6 هەزار و 657 حاڵەت , تەندروستی هەرێم راشیگەیاند كە هەر لە 24 سەعاتدا 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە كە 5 مردن لە سلێمانی و 2 لە هەولێر و 2 لە ئیدارەی گەرمیان و یەك حاڵەت لە راپەڕین  تۆماركراوە , تەندروستی هەرێم ئەوەشی ئاشكراكردووە كە هەر لەو ماوەیەدا 86 كەس لە هەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە دوو هەزار 164 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە