کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار تووشبووی تری كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

.

05:27 PM - 02/07/2020

  چوار تووشبووی تری كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا ، لەو چوارچێوەیەدا شێخ عەبدوڵا سەنگاوی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و راشیگەیاند سەرجەم قوربانییەكان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین و پێكهاتوون لە پیاوێك و دوو ژن و تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 60 ساڵدایە.
لای خۆیەوە دكتۆر سیروان محەمەد جەمال بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، توشبوویەكی تر لە كەلار گیانیلەدەستداوە ، كە پیاوێكی  تەمەن 57 ساڵ بووە و دانیشتوی گەڕەكی شەهیدانی كەلارە و پیشەی كاسب بووە لەناوچەی پیشەسازی كەلار .
تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان 216 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش 182 كەسیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون و 27 لە هەولێر و چوار كەسیش لە پارێزگای هەڵەبجە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە