کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی لە بانگەوازێكی بەپەلەدا دوای خوێن دەكات

.

02:24 PM - 02/07/2020

 كۆچەر كەریم ئەحمەد سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی بانگەوازێكی بەپەلەی ئاڕاستەی ئەو كەسانە كرد كە جۆری خوێنەكەیان (ئەی زائیدە) و داوا دەكات سەردانی بانكی خوێنی سلێمانی بكەن بۆ بەخشینی خوێن تاوەكو بەو كارە مرۆڤانەیە نەخۆشێكی تالاسیمیا لە مەرگ رزگار بكەن، لە بانگەوازەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆپارێزی، رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە خوێن بەخشین كەم بۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە