کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 259 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

.

09:55 PM - 01/07/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە 24 سەعاتی رابردوودا 2 هەزار و 312 پشكنین بۆ دۆزینەوەی توشبووانی كۆرۆنا كراوە و لە ئەنجامدا 259 توشبووی نوێ‌ تۆماركراوە كە 80 حاڵەتیان لە هەولێر و 92 لە سلێمانی و 69 لە ئیدارەی گەرمیان و 18 لە پارێزگای هەڵەبجە بووە و كۆی توشبووانی پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بووە بە 6 هەزار و 403 حاڵەت.
تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: كە هەر لە 24 سەعاتی رابردوودا 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە كە 4 حاڵەت لە سلێمانی و لە هەولێر و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین 3 حاڵەت تۆماركراوە.
تەندروستی هەرێم ئەوەشی ئاشكراكردووە: كە هەر لەو ماوەیەدا 223 حاڵەتی چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە