کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی: هەلێكی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئارادایە

.

08:28 PM - 01/07/2020

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تیشكی خستە سەر دۆخی ناهەمواری ئابووری عیراق و رایگەیاند: هەر چەندە ئێستا عیراق رووبەڕووی دۆخێكی سەختی ئابووری بۆتەوە، بەڵام دەتوانرێت ئەم دۆخە بكرێتە هەلێك بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەكانی عیراقدا بكرێتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵی جددی بدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
مستەفا كازمی لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بە دۆخی تەندروستی عیراق لە چوارچێوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا و رایگەیاند: حكومەت هەموو توانا و هەوڵەكانی تەرخان دەكات بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی كەرتی تەندروستی و دابینكردنی پێداویستییەكان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە